سیمیناری گەشپێدانی خود لەلایەن ڕاهێنەر (وەرزێر بابکر)

دووەم ڕۆژی سیمیناری گەشپێدانی خود لەلایەن ڕاهێنەر (وەرزێر بابکر) بۆ ستافی گەشە بابەتی سیمینارەکە بریتی بوو لە (ڕێگاکانی وانە وتنەوەی سەرکەوتوو مۆدێرن وە ئەو هەنگاوە کاریگەرانەی کە مامۆستا پێویستە لە پۆلدا جێبەجێی بکات ) مامۆستایان بە بۆچون پێشنارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندترکرد. دەستخۆشی لە ڕاهێنەری بەتوانا دەکەین وە هیوایی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین .

سیمینارێکی تەندروستی

blank

پێشکەشکردنی سیمینارێکی تەندروستی بۆ خوێندکارانی ئامادەیەکەمان لەلایەن یاریدەدەری پزیشکی (پەرێز ئەحمەد)بابەتی سیمینارەکە بریتی بوو لە (فریاگوزاری سەرەتایی) کە تیایدا هەموو ئەو زانیاریە گرنگانەی کە پێویستە بیزانین بۆ خوێندکاران ڕونکرایەوە .دەستخۆشی لە (پەرێز ئەحمەد) دەکەین بۆ ئەو بابەتە بەسودەی وە هیوایی سەلامەتی بۆ هەموان دەخوازین.

سیمینارێکە لەسەر(شاعیری گەورەی کورد “بەختیار زێوەر “)

blank

پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن خوێندکارانی لێهاتووی پۆلی ١٠ ( بانە ژیلوان ، لاوێن غازی) لە وانەی کوردی بەسەرپەرشتی مامۆستای وانە (مامۆستا هاوسەر) ، بابەتی سیمینارێکە لەسەر(شاعیری گەورەی کورد (بەختیار زێوەر )) ئامادەکارانی سیمینارەکە زۆر بە جوانی ژیانی ئەو شاعیرە مەزنەو بەرهەکانی بۆ خوێندکاران ڕوون کردەوە.دەستخۆشیان دەکەین و هیوایی سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.

ئەو زانیاریە گرنگانەی کە پێویستە بیزانین پێش چونە زانکۆ

blank

پێشکەشکردنی سیمینارێک لە ئامادەیی گەشەی ناحکومی سەبارەت بە (ئەو زانیاریە گرنگانەی کە پێویستە بیزانین پێش چونە زانکۆ) کە لە لایەن گروپێک لە خوێندکارانی خۆشەویستەوە پێشکەش کرا، لەنێویاندا خوێندکار مستەفا عەتا کە ساڵی رابردو خوێندکاری ئامادەییەکەمان بو، دەستخۆشیان لێدەکەن بۆ ئەو سیمینارە گرنگ و بەسودەیان وە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.