Skip to cدرtent

پەیام​
blank
  • پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری فێربوونێكی جیاو بۆ خوێندکار و كۆمەلگە لە ڕێگای ڕەخساندنی ژینگەیەكی پەروەردەیی، گەشە بە توانستی زانیاری ئەكادیمی و تەكنەلۆژی بدات و پابەندیان بكات بە بەھا كۆمەلایەتی و ھۆگری وەڵات.
  • بەرزكردنەوەی ئاستی ھزری و ڕەوانبیری بۆ بڕیاردان و داھێنان لە پێناوی خۆگونجاندن بۆ ژیانی ئایندە بە پێی بێداویستیەكانی بازاری كار -لایەنێكی ترە كە بەھەندی وەردەگرین و ھانی خوێندکاران و كارمەندانمان دەدەین لە گەشەی بەردەوام بۆ بەدەستھێنانی كارامەیی و بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاریان.
  • ئێمە بەردەوامین لە ڕەخساندنی بەرنامەی شیاندن و ئامادەكردن و ڕەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ كارمەندانمان بە مەبەستی بەدیھێنان و پێكانی ئەو ئامانجانەی كە كۆمەلگە و وەڵات خواستیانە.

دید

امادەکردنی نــــەوەیەک کــــــە بــاوەڕی تەواوی بە کەسایەتی خۆی هەبێت وە توانای داهێنانی هـــەبێت لــــە پرسە هـــونەری و زانستـــییەکاندا توانای خوێندنی هەبێت لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێم و عێراق و دەروەی وڵات.

بەهاکان و ئاراستەکان
  1. دادگەری: بنەمای دادگەری یەکسانی لە هەڵسوکەوت لەگەڵ هەموو دایبابان و کارمەندان لە پێسپاردنی کارەکانیان.
  2. ڕوونی: دانانی بنەمای نەگۆڕ بۆ کارەکان و جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی دیار و ڕاگەیاندنی بۆ هەمووان.
  3. نەرمی: پابەندبوونی کارگێڕی و قوتابخانە بە سیستەمی کارگێڕی و جێبەجێکردنی شێوەکانی بە بێ لاساییکردنەوە.
  4. پابەندبوون: هەمووان پابەندن بە جێبەجێکردنی دیدی گشتی و پەیامی قوتابخانە.
  5. داهێنان: کارگێڕی قوتابخانە هەموو دەستپێشکارێکی داهێنان لەخۆ دەگرێت و ژینگەی دەڕەخسێنێت بۆ جێبەجێکردن و کاراکردنی.
  6. تەواوکاری: هەموو بەشەکان و کارگێڕی قوتابخانە یەکتر تەواودەکەن لە نێوان خۆیان بە مەبەستی پێکانی ئامانجەکان.
  7. پێشەنگی: قوتابخانە کارەکان و پڕۆژەکانی پێشکەش دەکات بە شێوەیەکی پێشەنگی و بە بیرۆکەیەک کە پێشتر نەبووە بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگ لە بواری پەروەردە و فێرکاری و ڕاهێنان لەسەر ئاستی هەرێم دا.
blank

بەشداربووانی پڕۆسەی فێرکاری

ئێمە باوەڕمان بە بەشداری هەیە لە پڕۆسەی پەروەردە لەگەڵ خێزان و شوێنی تایبەتی فێرکردن قوتابخانەیە، بۆیە کاردەکەین گشت پێداویستیەکانی پڕۆسەی فێرکاری لەناو ئامادەیی ئامانج بدرێت و کاتی تەواو بۆ ژیانی خێزانی فەراهەمبکرێت پاش گەڕانەوەی خوێندکار بۆ ماڵەوە و ئەرکەکانی زۆربەی لە ئامادەیی ئامانج بدرێت.

وە هەروەها ئامادەیی لە پەیوەندی دایە لەگەڵ ماڵەوە بە شێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگای پەیوەندی ئەلیکتڕۆنی تایبەت بە قوتابخانە بۆ ئەوەی خێزان ئاگاداربکاتەوە لە هەموو هەڵسوکەوتێکی منالەکانیان وە هەروەها بەخێوکاریش پەیوەندی لەگەڵ ئامادەیی بە بەردەوامی هەبێت بە تایبەتی مامۆستا و بەڕێوەبەر و کەسانی بەرپرس.

1
دەرچووان
1
ژمارەی مامۆستا
1
ژمارەی قوتابیان
1
ژمارەی قۆناغ
شیاندن بۆ خوێندنی زانکۆیی

ئێمە لە ئامادەییەکەمان هەوڵدەدەین قوتابیەکانمان ئامادە بکەین بۆ ئەوەی لە چاکترین زانکۆکان وەربگیرێن، و قوتابیانمان ئامادەکراوە لەلایەنی زمان و زانست و ڕۆشەنبیری وە هەروەها ئێمە زەمینەیەکی باشمان ڕەخساندووە بۆ ئەوەی قوتابیانمان خاوەن نمرەی بەرز بن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانی کوردستان و جیهاندا.