ڤیستیڤاڵی زانستی ئامادەیی گەشەی ناحکومی سلێمانی ،

blank

بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە خوێندکارانی بەشداربووی ڤیستیڤاڵی زانستی ئامادەیی گەشەی ناحکومی سلێمانی ، دەستخۆشیان لێدەکەین بۆ ئەو پرۆژە ناوازە و جوانانەی کە ئامادەیان کرد و ماندبون پێوەی وە پێشکەشی میوانان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەییان کرد بە باشترین شێوە ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .

سیمیناری گەشپێدانی خود لەلایەن ڕاهێنەر (وەرزێر بابکر)

blank

دووەم ڕۆژی سیمیناری گەشپێدانی خود لەلایەن ڕاهێنەر (وەرزێر بابکر) بۆ ستافی گەشە بابەتی سیمینارەکە بریتی بوو لە (ڕێگاکانی وانە وتنەوەی سەرکەوتوو مۆدێرن وە ئەو هەنگاوە کاریگەرانەی کە مامۆستا پێویستە لە پۆلدا جێبەجێی بکات ) مامۆستایان بە بۆچون پێشنارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندترکرد. دەستخۆشی لە ڕاهێنەری بەتوانا دەکەین وە هیوایی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین .

گەڕانەوەی خوێندکاری خۆشەویست (نالی )

blank

بەبۆنەی گەڕانەوەی خوێندکاری خۆشەویست (نالی ) لە پۆلی 10ی C بۆ خوێندنگە بە تەندروستیەکی باشەوە (مامۆستا ڤانیا)و خوێندکارانی هاوڕێی ئاهەنگێکی خنجیلانەیان بۆ پێشوازیکردن لە نالی ئازیز ڕێکخست وە بەڕێوەبەانی گەشەوە کاروباری خوێندکاران وە هاوڕێکانی دووبارە هیوایی سەلامەتی و تەندروستیان بۆخواست.

کۆبونەوە دەستەی کارگێڕی ئامادەیی گەشەو ستافی مامۆستایان

blank

ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی ئامادەیی گەشەو ستافی مامۆستایان کۆبونەوە.لە کۆبونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی داهاتو کرا سەبارەت بە کاروباری خوێندکاران و وە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەروەردەی کە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن بکات لە ئامادەییەکەمان .

سەردانی خوێندکاری خۆشەویست (نالی)

blank
blank

بەڕێوەبەری گەشەی( کوردی و ئینگلیزی) و کاروباری خوێندکاران و مامۆستایان سەردانی خوێندکاری خۆشەویست (نالی) یان کرد لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی دڵنیابونەوە وە هیوای زوو چاکبوونەوە سەلامەتیان بۆ خواست.

سیمینارێکی تەندروستی

blank

پێشکەشکردنی سیمینارێکی تەندروستی بۆ خوێندکارانی ئامادەیەکەمان لەلایەن یاریدەدەری پزیشکی (پەرێز ئەحمەد)بابەتی سیمینارەکە بریتی بوو لە (فریاگوزاری سەرەتایی) کە تیایدا هەموو ئەو زانیاریە گرنگانەی کە پێویستە بیزانین بۆ خوێندکاران ڕونکرایەوە .دەستخۆشی لە (پەرێز ئەحمەد) دەکەین بۆ ئەو بابەتە بەسودەی وە هیوایی سەلامەتی بۆ هەموان دەخوازین.

ۆ پێشانگەی هاوبەشی ساڵانەی قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییە

blank

ئەمڕۆ پێشانگەی هاوبەشی ساڵانەی قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییە ناحکومیەکانی ناو شاری سلێمانی کرایە وە ئامادەیی گەشەی ناحکومی یەکێکە بووە لە بەشداربووانی پێشانگەکە بە کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری ناوازەی خوێندکاران بەشداریکردووە. سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی وبەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خوێدنگەناحکومیەکانی پەروەردەی سلێمانی و بەرپرسانی پەروەردەیی و (بەڕێز شاخەوان تەڵعەت رەحمان)، سەرۆكی دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و فێركردن سەردانی پێشانگەکەیان کرد لە نزیکەوە کاری خوێندکارانیان بەسەرکردەوە وە وێرایی دەشتخۆشیان هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.کارە هونەریەکانی خوێندکارەکانمان لە پێشانگەکە بەسەرپەرشتی مامۆستایی هونەری ئامادەییەکەمان (مامۆستا کەنار)بەڕێوەچوو.