Skip to cدرtent

ئامادەیی گەشەی سلێمانی

یەکێکە لە ناوەندە فێرکاریەکانی کۆمپانیای گەشە پۆلەکانی (١٠،١١،١٢) بەشی زانستی لە خۆدەگرێت بە زمانی کوردی و ئینگلیزی. پڕۆگرامی خوێندن و سیستەمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیادە دەکات لە ساڵ(2018-2019) بە فەرمانی وەزاری  ڕێگەی پێدراوە.کەسانی پەروەردەکار بەڕێوەبەرایەتی دەکەن و مامۆستایانی ئاست بەرز پەروەردەکار فێریان دەکەن پێداویستیەکانی پڕۆسەی فێرکاری بە پێی پیوەر و ڕێنماییەکانی وەزارەت سازن.

ئێمە کێین؟

ئامادەیەکەمان هەوڵدەدات بۆ زیادکردنی پەیوەندی لە نێوان دەزگا پەروەردەیەکان لەلایەک و دایبابان لەلایەکی تر بە مەبەستی گۆرینەوە و وەرگرتنی شارەزایی و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لە بار بۆ ژینگەیەکی فێرکاری خوێندکار تیایدا خاوەنی ویست و خواستەکانی بێت و بزانێ لە ناوەندێکی فێرکاریە حەزو ئارەزوەکانی تیادا فەراهەم دەبێت.

ئێمە لە ئامادەیی گەشە خوێندکار بە تەوەری پڕۆسەی پەروەردە دەزانین بۆیە هەر هەموومان لە ئامادەیی وەکو خێزانێکی یەکگرتوو بڕوا بەخۆ بوو لەخزمەتی خوێندکارانمان دەبین و هەموو داواکاری و پێویستیەکانیان دابین دەکەین و رێگەی خوێندن و تێگەیشتن و بەرزکردنەوەی ئاستی هزریان بەرزدەکەینەوە بە چاکترین شێوە کە پشت بەلایەنی دەروونی لە چەسپاندنی زانیاری نوێ بە شێوەیەکی دروست دوور لە لەبەرکردن و تەلقین دان دەبەستێت.

خوێندکارانمان ڕادەهێنین چۆن خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو جۆرە خوێندنەی لە ڕێگایەوە زانیاری و زانستی و تەکنەلۆژی بە دەست دەهێنن؟ و چۆن ڕایان بهێنین لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کە بەو شێوازەی ئێستا هەیە بتوانن کۆششی بۆ بکەن و بتوانن زۆرترین نمرە بە دەست بهێنن.

پڕۆسەی پەروەردە و فێرکاری لای ئێمە تەنها پێدانی زانست و زانیاری نیە بەڵکو ویستی گەورەی ئێمە دروستکردنی کەسایەتیەکی چالاک و سەربەست و ڕەخنەگر و مرۆڤ دۆست و چاوکراوە هەموو شتەکان وەکو خۆی ببینێت، بتوانێ جیاوازی لە نێوان دیاردە ئەرێنی و نەرێنیەکان بکات و پشت بە خۆی ببەستێ لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی.

مەبەستەکانمان

بەرنامەی ئەکادیمی

ئامادەیەکەمان پرۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە  دەکات بە زمانی کوردی و ئینگلیزی و  هەولدەدات بابەتەکانی  خوێندنی ماددەکانی بڕیار لێدراو زیاتر بەرفرەوان بکات لە ڕێگای خستنە ڕووی زانیاری زیاتر پەیوەست بەو بابەتانەی لە توودۆی پەرتووکەکان هاتوون و کاراکردنی خوێندنی چالاک لایەنێکی تری هەولەکانمانە لە پۆل و دەرەوەی پۆل بە مەبەستی چەسپاندنی زانیاری پوخت لە بیر و هۆشی خوێندکاران.

ئامادەیەکەمان پرۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دەکات بە زمانی کوردی و هەولدەدات بابەتەکانی خوێندنی ماددەکانی بڕیار لێدراو زیاتر بەرفرەوان بکات لە ڕێگای خستنە ڕووی زانیاری زیاتر پەیوەست بەو بابەتانەی لە توودۆی پەرتووکەکان هاتوون و کاراکردنی خوێندنی چالاک لایەنێکی تری هەولەکانمانە لە پۆل و دەرەوەی پۆل بە مەبەستی چەسپاندنی زانیاری پوخت لە بیر و هۆشی خوێندکاران.

سەبارەت بە هەڵسەنگاندن و بەدواچوونی فێرکاری لایەنی ئەکادیمی لایەنێکی تری گرنگیمانە بە چەسپاندنی زانست و زانیاری لە ناخی خوێندکاران بە بەکارهێنانی چاکترین شێوازی وانەگوتنەوە و بەکارهێنانی هۆیەکانی فیرکردن و بەشدارکردنی خوێندکار لە چالاکی و کردەیەکان بە شێوەیەکی کارا.