وتەی بەڕێوەبەری گەشەی کوردی و ئینگلیزی سەبارەت بە بەڕێوەچونی ڤیستیڤاڵی زانستی لە ئامادەیی گەشەی ناحکومی
- (+964) 773 133 4000
(+964) 750 996 9000 - ghs@gasha.edu.iq
- سلێمانی - شاری نشتەجێببونی دایک، بەرامبەر دەرگای یەکەمی چاڤی لاند
دووەم ڕۆژی سیمیناری گەشپێدانی خود لەلایەن ڕاهێنەر (وەرزێر بابکر) بۆ ستافی گەشە بابەتی سیمینارەکە بریتی بوو لە (ڕێگاکانی وانە وتنەوەی سەرکەوتوو مۆدێرن وە ئەو هەنگاوە کاریگەرانەی کە مامۆستا پێویستە لە پۆلدا جێبەجێی بکات ) مامۆستایان بە بۆچون پێشنارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندترکرد. دەستخۆشی لە ڕاهێنەری بەتوانا دەکەین وە هیوایی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین .
پێشکەشکردنی سیمینارێکی تەندروستی بۆ خوێندکارانی ئامادەیەکەمان لەلایەن یاریدەدەری پزیشکی (پەرێز ئەحمەد)بابەتی سیمینارەکە بریتی بوو لە (فریاگوزاری سەرەتایی) کە تیایدا هەموو ئەو زانیاریە گرنگانەی کە پێویستە بیزانین بۆ خوێندکاران ڕونکرایەوە .دەستخۆشی لە (پەرێز ئەحمەد) دەکەین بۆ ئەو بابەتە بەسودەی وە هیوایی سەلامەتی بۆ هەموان دەخوازین.
ئەمڕۆ پێشانگەی هاوبەشی ساڵانەی قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییە ناحکومیەکانی ناو شاری سلێمانی کرایە وە ئامادەیی گەشەی ناحکومی یەکێکە بووە لە بەشداربووانی پێشانگەکە بە کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری ناوازەی خوێندکاران بەشداریکردووە. سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی وبەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خوێدنگەناحکومیەکانی پەروەردەی سلێمانی و بەرپرسانی پەروەردەیی و (بەڕێز شاخەوان تەڵعەت رەحمان)، سەرۆكی دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردە و فێركردن سەردانی پێشانگەکەیان کرد لە نزیکەوە کاری خوێندکارانیان بەسەرکردەوە وە وێرایی دەشتخۆشیان هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.کارە هونەریەکانی خوێندکارەکانمان لە پێشانگەکە بەسەرپەرشتی مامۆستایی هونەری ئامادەییەکەمان (مامۆستا کەنار)بەڕێوەچوو.