ڤیستیڤاڵی زانستی ئامادەیی گەشەی ناحکومی سلێمانی ،

بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە خوێندکارانی بەشداربووی ڤیستیڤاڵی زانستی ئامادەیی گەشەی ناحکومی سلێمانی ، دەستخۆشیان لێدەکەین بۆ ئەو پرۆژە ناوازە و جوانانەی کە ئامادەیان کرد و ماندبون پێوەی وە پێشکەشی میوانان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەییان کرد بە باشترین شێوە ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .

سیمیناری گەشپێدانی خود لەلایەن ڕاهێنەر (وەرزێر بابکر)

blank

دووەم ڕۆژی سیمیناری گەشپێدانی خود لەلایەن ڕاهێنەر (وەرزێر بابکر) بۆ ستافی گەشە بابەتی سیمینارەکە بریتی بوو لە (ڕێگاکانی وانە وتنەوەی سەرکەوتوو مۆدێرن وە ئەو هەنگاوە کاریگەرانەی کە مامۆستا پێویستە لە پۆلدا جێبەجێی بکات ) مامۆستایان بە بۆچون پێشنارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندترکرد. دەستخۆشی لە ڕاهێنەری بەتوانا دەکەین وە هیوایی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین .

گەڕانەوەی خوێندکاری خۆشەویست (نالی )

blank

بەبۆنەی گەڕانەوەی خوێندکاری خۆشەویست (نالی ) لە پۆلی 10ی C بۆ خوێندنگە بە تەندروستیەکی باشەوە (مامۆستا ڤانیا)و خوێندکارانی هاوڕێی ئاهەنگێکی خنجیلانەیان بۆ پێشوازیکردن لە نالی ئازیز ڕێکخست وە بەڕێوەبەانی گەشەوە کاروباری خوێندکاران وە هاوڕێکانی دووبارە هیوایی سەلامەتی و تەندروستیان بۆخواست.